إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • چەمکێک لە ژیانی مودەڕیسێکی دێرینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان*

    ژیاننامەی کەڵەپیاوانی ناوداری کوردستان پڕیەتی لە چەندین بەسەرهات و سەربردەی بەچێژ و بە نەرخ، لە کاتێکدا  ئەگەر هەڵوەستەیەک لە سەر ڕابردووی ژیانیان بکەین و بچینە نێو بنج و بناوانی ژیانی پڕ لە نووریان، دەبینین هەڵسوکەوت و کاری ڕۆژانە و شێوازی مامەڵە و هاموشۆکردنیان هەمووی پڕە لە پەند و حیکمەت و ئامۆژگاری و ڕێنمایی گرانبەها... ئەگەر بە وردی سەیری لاپەڕەکانی میژووی زانایانی ئایینی کوردستان بکەین بۆمان دەردەکەوێت کە لە شار و شارۆچکە و گوندەکانی کوردستانی ئازیزدا چەندین کەڵەپیاوی گەورە و زانا لە ناو ئەو گەل و نیشتمانە میژوویەکی پڕ لە سەروەریان بۆ نەتەوەکەیان تۆمار کردووە.

    نووسه‌ر:
    عەبدوڵڵا عەلی پوور
  • گرینگیی پەروەردەکردنی مرۆڤ لە دوای ڕەمەزان و بوارە گرینگەکانی تر کە دەبێ گۆرانی تێدا بکەین…

    گەر مرۆڤ سروشتی وابێت بە چەند قۆناغێکی جیا تێپەرێ لە ڕووی گەشەکردنی جەستەیی و دەروونی، ئەوە ئەم گەشەکردنە پێویستی بە پەروەردە و پێگەیاندنی بەردەوام هەیە تا بتوانێت هەم ژیانی دونیای ئاوەدان و گەشە پێبدات هەمیش ئەرکی بەندایەتی خۆی جێبەجێ بکات، بۆیە پەروەردە و پێگەیاندن کە بریتیە: لە چاکسازی و گۆرانکاری بەردەوام لە بیر و هزری کەسەکە و دەرکەوتنی گەشەکردنی ئەم پەروەردەیە لە ئاکار و ڕەفتاری و پێشکەوتن و داهێنانی بەردەوام و سەرنجراکێش لەژیاندا، ئەوا ئەم پەروەردەیە پێویستی بە { هاوسەنگی} هەیە،

    نووسه‌ر:
    عەبدوڵڵا عەلی پوور
  • پێش هەموو شتێک دەبێ ئەوە بڵێم کە هیچ کات لە مێژوودا، دەرونناسی بەو ڕێژەی کە ئێستا لەو پلە نزمە دایە، نەبووە. دەرونناسی هەموو پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ بنەما و واتاکانی ڕاستەقینەی خۆی لە دەست داوە و وای لێ هاتووە کە ئەمڕۆ پێناسەی ئەم وشەیە زۆر قورس بەدی دەکرێ.

    یەکێ لە ئەنجامەکانی ئەم دینە چەسپاندن و جێگیر کردنی ئاسوودەیی دڵەکانە و هۆکار و پاڵنەری هەر ئارامی و ئاسوودەییەکی دڵیش خووگرتن و پەیوەندی کردنە بە ئایین و بەرنامەی خوا... واتە خووگرتن بە قوڕئان و سوننەت و ڕێنموونی پیاوچاکانی پێشوو لە سەحابە و شوێنکه‌وتووان. بۆیە دەبینین کە خوای گەورە دەفەرموێت: «الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ ۗ أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ» واتە: «جا چاک بزانن! بەیادی خوا دڵەکان ئۆقرە دەگرن و ئاسوودە دەبن.» (الرعد:28)

    نووسه‌ر:
    عەبدوڵڵا عەلی پوور